هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگەی هەرێم لەبارەی سووتانی بازاڕەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکوک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دوور و نزیک پەیوەندیمان بە رووداوەکانەوە نییە".
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ٧٠ی پێشمه‌رگه‌ی هەرێم، ئەمشەو دووشەممە له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه" به هیچ شێوه‌یه‌ك، دور و نزیك هێزه‌كانمان و هێزه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییان به‌و روداوانه‌وه نییه كه له هه‌ولێری خۆشه‌ویست، دهۆكی ده‌لال و كه‌ركوكی قودسی كوردستان رویانداوه"،.
راشیگه‌یاندووە" جێگه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رسوڕمانه كه ته‌نیا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی به‌غدا به مه‌رامی تایبه‌ت و وه‌ك تۆمه‌ت ئاماژه به ناوی هێزه‌كانمان و سنوری سلێمانی ده‌كات، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به ڕوونی ئاماژه‌ی به زانیارییه‌كاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ هێزێك بهێنێت".
دەشڵێت" نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی به‌غدا وتی، ئه‌و تۆمه‌تبارانه له به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كدا ته‌جنید كراون، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه و جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م كه‌سانه نه له ژێر فه‌رمان و چه‌تری ئێمه و هیچ هێزێكیترمان ئه‌و كاره‌یان كردوه و نه په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانمانه‌وه هه‌بووە".
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وە" ئێمه له هێزه‌كانمان چاوه‌ڕێی رێڕه‌وی ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقین تاوه‌كو راست و دروستی دور له مه‌رام و پیلانی ناڕه‌وا بۆ رای گشتی وڵاته‌كه‌مان ئاشكرا بكه‌ن كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له پشت سوتاندنی بازاڕه‌كانه‌وه‌یه، روبه‌ڕوی دادگا بكرێنه‌وه و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن".
ئەمەش لە کاتێکدایە،
ئه‌مڕۆ میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غداد ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێكیان به تۆمه‌تی سوتاندنی بازاڕه‌کانی هەر سێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و کەرکوک ڕاگەیاند.
هەروەها لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆ ناوەکانی ئاشکرا کرد و وتی" ئەو سێ کەسە یەکێکیان کە سەرپەرشتیکاری گرووپەکە بووە ناوی هونەر فەرخرەدین ئەحمەد و لە هێزەکانی ٧٠ یە، هەروەها ئەندامێکی تری گرووپەکە ناوی محەمەد نەجات حەسەنە ئەفسەری دژەتیرۆرە".