وتەبێژی یەکێتی دەوپاتی دەکاتەوە کە یەکێک لەوانەی دەستیان لە ئاگرکەوتنەوەکانی کەرکوک و هەولێر هەیە سەر بە دەزگایەکی ئەمنی سەر بە حزبەکەیەتی و دەڵێت" ئێمە ڕێوشوێنمان بەرامبەری گرتووەتەبەر"، دەشڵێت" ئەوه‌ی به‌رامبه‌ر یەکێتی ده‌كرێت به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆیه".
سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمشەو دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" حزبەکەی ئیدانەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکانی پارێزگاکانی کرد، چونکە ئەمە پێشێلکردنی هەرێمی کوردستانە و گورزێکە لە ئابوری هاوڵاتیان".
وتیشی" هەواڵگری عێراق لە دەستگیرکردنی کەسێکی تێوەگلاو لەم ڕووداوەدا ئاگاداریکردینەوە کە سەربازی دژەتیرۆرى سلێمانییە دواتر دەزگاکە چەند مانگێک پێش ئێستا هەموو ئیمتیازەکانی ئەم کەسەی هەڵوەشاندەوە".
ڕاشیگەیاند" تۆمەتبارکردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە هەبوونی دەست لە ئاگرکردنەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بەشێکە لە بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەوەشی ڕوودەدات پڕوپاگەندە نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ دروستکردنی شەڕی ناوخۆ، ده‌بێت خۆمان بۆ پێكه‌وه كاركردن ئاماده بكه‌ین نه‌ك بۆ ئاژاوه و شه‌ڕی ناوخۆ".
دەشڵێت" تۆمەتبار لە دانپێدانانەکانیدا وتی کە بڕە پارەیەکی وەرگرتووە، بۆچی نەیان پرسی ئەو لایەنە کێیە کە ئەم بڕە پارەیەی داوە؟".
ئەوەشی ڕاگەیاند" هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كه ئێستا به ڕووی توركیا داخراوه، به‌هۆی راپۆرتی ناڕاست و درۆكانه‌وه بوو كه گه‌یه‌ندراونه‌ته توركیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا میدیاكانی پارتی بڵاویانكردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌و راپۆرتانه راست بن".
وته‌بێژی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد، هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقیان كردوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان له دۆسیه‌ی سوتاندنی شوێنه‌كانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
جەختیشیکردەوە کە " حزبەکەی ئه‌م سیناریۆیانه زۆر به توندی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی به ئێمه بسڕێت سابون و ئاو هه‌یه و با بیشوات".