بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی کەرکوک دەستنیشانکرا

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک کە کوردە و لە شوێنی لیوا کاوە غەریب دەستنیشانکرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ١ی تەموزی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" لیوا روکن شێرزاد فه‌رمانده‌ی پێشووی فیرقه‌ی ١٠ی سوپای عێراق کە کوردە وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک دەستنیشانکرا". 

دەستنیشانکردنی لیوا روکن شێرزاد بۆ پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک دوای خانەنشینبوونی لیوا کاوە غەریب دێت کە ماوەی سێ ساڵ بوو لەسەر پشکى یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو پۆستەی بەڕێوەدەبرد. 

لیوا روكن شێرزاد كافرۆشی خەڵكی کەرکوکە، دوای رووداوەكانی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ كرایە فەرماندەی لیوا لە سنوری پارێزگای كەركوك، بەڵام دواتر گوازرایەوە بۆ سنوری نەینەوا و وەك فەرماندەی فیرقەی ١٠ی سوپا لەو پارێزگایە بوو. 


PM:09:49:01/07/2024