لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی ڕاپه‌ڕین، ئەمشەو دووشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" له سنوری گوندی هیزۆپ له ڕووداوێكی هاتووچۆ له جۆری وه‌رگه‌ڕان كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری رووداوه‌كه بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری تۆیۆتا هایلۆكس بووه، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و وه‌رگه‌ڕاوه.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ع، ح، ب)ە و تەمەنی (٥٨) ساڵە و لە ڕەگەزی مێ بووە، هەروەها دوان لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.