ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچەی هێزە ئەمنیەکان تاوتوێ دەکات

سبەینێ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکرێت. 

پێشنیوەڕۆی سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران (ماوە بۆدرێژکراوە)، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا سێ تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێت. 

تەوەری یەكەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاوتاكانیان لە حكومەتی فیدراڵ بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو.

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم سەبارەت بە دەروازە سنورییەكان تاوتوێ دەکرێن. 

لە بڕگەی سێیەمدا بابەتی پەیوەندیدار بە مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران و مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. 


AM:08:54:02/07/2024