بەشێکی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجکرا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی تەموزی ٢٠٢٤ بەشێک لە مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا مووچەى هەریەک لە (خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و چاودێرى کۆمەڵایەتی و خانەنشینانى مەدەنى و کەسوکار شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان) بۆ مانگى شەش خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم لە هەولێر.

ئەو بڕە پارەیەی کە لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراوەتە سەر هەژماری دارایی هەرێم لە هەولێر، بڕەکەی زیاتر (٣٨٠) ملیار دینارە. 

خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کاتێکدایە، تائێستا مووچەى مووچەخۆرانی مەدەنى و هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بۆ مانگی (پێنج و شەشی) ئەمساڵ خەرجنەکراون.


AM:10:16:02/07/2024