نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو ڕاگەیەندرا

نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی حوزەیران لە سلێمانی دیاریكرا کە نرخی هەر ئه‌مپێرێک له‌ نێوان ١١ هه‌زار و ٥٠٠ بۆ ١٢ هه‌زار و ٥٠٠ دیناره‌.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی كاره‌بای سلێمانی، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ڕابردوو له‌ نێوان ١١ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٢ هەزار و ٥٠٠ دیناره‌، بەو پێیەى مۆلیدەکان لە نێوان (٢٨٠ بۆ ٣٠٥) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

باسی له‌وه‌شكردووه، خشته‌ی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌ بۆ مانگى ته‌مموز (٢٤) كاتژمێری دەبێت واتە هەر كاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ مۆلیده‌كان كارەبا به‌ هاوڵاتییان بدەن.


AM:10:35:02/07/2024