کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی تەموزی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم، هاوکات پلەکانی گەرما (١ – ٣) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرای باش (١٠ - ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٠

سلێمانی: ٣٩

دهۆک: ٣٩

زاخۆ: ٤٠

هەڵەبجە: ٤١

کەرکوک: ٤٢

سۆران: ٣٨

حاجی ئۆمەران: ٢٨

گەرمیان: ٤٣


AM:11:10:02/07/2024