دادگای فیدراڵی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان ئازاد دەکات لەهەر بانکێک بیکەن


کۆتایی بەو مشتوڕە دێت کە ماوەی چەند مانگێکە لەبارەی " تەوتینەوە " لە نێوان هەرێم و وەزارەتی داراییدا هەیە.

لە راگەیاندراوێکی حکومەتی هەرێم( ماوە بۆ درێژکراوە)، ئاشکرای دەکات کە دادگای فیدراڵی لە نێوان هەرێم و بە‌غدادا بۆ بانکیکردنی مووچەکانیان مووچەخۆران سەر پەشک دەکات کە کام بانک هەڵدەبژێرن.
 
لە راگەیاندراوەکەی حوکمەتدا هاتووە " پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات کە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکوومی، یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا".

هەروەها هاتووە " ئەم نووسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و مووچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان، لەم چوارچێوەیەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە پێی ڕێنماییەکانی بانکیی ناوەندیی عێراق و پێویستە بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی (هەژماری من) هەر لە چوارچێوەی ئەم ڕێنماییانەدا، درێژە بە پرۆسەکە بدەن و تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیە تۆمار بکرێن".



PM:05:00:02/07/2024