سبەی یەکەم گوژمەی پارەی مووچەی مانگی ٦ دەخرێتە سەر هەژماری هەرێم

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی داوە و سبەی یەکەم گوژمەی پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند" وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی داوە و بڕیارە سبەی چوارشەممە یەکەم گوژمەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشداوە کە دوای گەیشتنی یەکەم گوژمە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە رادەگەیەنێت  و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە کە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق بەچەند گوژمەیەک پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.



PM:08:38:02/07/2024