نرخی دینار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە  ٣ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە کاتی داخستنی بازاڕی دۆلاردا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ کاتی کردنەوەی بازاڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، بڕی ٢٧٤ ملیۆن و ٩١١ هەزار و ٩٧ دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خراوەتە بازاڕەکانەوە. 

لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٣٠٠ دۆلاری نەقد بووە و ٢٦٠ ملیۆن و ١٣٥ هەزار و ٧٩٧ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بووە.



PM:06:22:03/07/2024