سبەی وەجبەیەکی تری پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت


سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران رایگەیاند" پێنج شەممە دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی ئەو جوتیارانە دەکرێت کە لە رۆژانی ٩ و ١٠ و ١١ـی مانگی حوزەیران گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە".

سەرۆکی لیژنەی باڵای بەبازارکردنی، داوا لە جوتیارانی ناوچەی قوشتەپە دەکات سبەینێ سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی بڕە پارەکانیان.

ئەمساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی ترەوە پارەی جوتیارانی هەرێم بە شێووەیەکی رێکوپێک بەبێ دواکەوتن دابەشدەکرێت.



PM:10:12:03/07/2024