پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردوە و جەختی لەوەکردەوە کە پلەکانی گەرما بە رێژەی ٢ تا ٤ پلە بەرز دەبنەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت ، و پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشداوە کە سبەی هەینی کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور ، وپلەکانی گەرما  بە نزیكەی ٢ تــــا ٤ پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٤٣ 

سلێمانی : ٤٠
 
دهۆک : ٤١ 

کەرکوک : ٤٥

هەڵەبجە : ٤٢ 

زاخۆ : ٤٣

سۆران : ٤١

حاجی ئۆمەران : ٣٠

گەرمیان : ٤٦



AM:10:33:04/07/2024