له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر قه‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه که ده‌چێت بۆ کۆبانی‌و رێره‌وه‌که‌ی، له‌لایه‌ن رووداوه‌وه، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی زه‌رد، ئاری هه‌رسین ده‌ڵێت" رووداو تۆ یان زانیاری ده‌ده‌یت به‌داعش، یان راستانکه‌یت".
ئاری هه‌رسین په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی زه‌رد له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له فه‌یسبووک له کۆمێنتێکدا له‌سه‌ر رووماڵکردنی ته‌له‌فزیۆنی رووداو سه‌باره‌ت به ناردنی پێشمه‌رگه، ده‌ڵێت: ئایا که‌ناڵی رووداو به چ مه‌به‌ه‌ستێک زانیاری نا راست له‌سه‌ر کاتی جوڵه‌و قه‌باره‌ی هێزه‌که‌و، رێڕه‌وی ئه‌و هێزه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ره‌و کوبانێ ده‌چێت، بڵاوده‌کاته‌وه؟
ئاری هه‌رسین له درێژه‌ی کۆمێنته‌که‌یدا ده‌ڵێت" چونکه ئه‌م زانیاریانه ئه‌گه‌ر راست بن، موخابه‌راتین بۆ ده‌یده‌ی به‌داعش؟ ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بن که‌واته رووداو راستگۆنییه".