رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا

رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش دەکرێتە پشووی فەرمی. 

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە" بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی تەموزی ٢٠٢٤ لە تەواوی دام ودەزگاکانی عێراق پشووی فەرمی دەبێت". 

بەپێی ساڵنامەی فەرمی حکومەتی (ماوە بۆ درێژکراوەی) هەرێمی کوردستانیش بێت پشووەکەی هەفتەی داهاتوو هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.



PM:01:33:04/07/2024