" ئاسایش لە چەمچەماڵ دەست بەسەر کەرەسەی رۆژنامەوانی ئێن ئارتی دا دەگرن "


کەناڵی ئێن ئارتی بڵاویکردەوە " لەکاتی رووماڵی بێ ئاویدا، هێزێکی ئەمنی یەکێتی لە چەمچەماڵ دەستیانگرت بەسەر کەرەستە رۆژنامەوانییەکانی تیمی ئێن ئاڕ تی دا".

ئەو کەناڵە راشیگەیاند" هێزە ئەمنییەکەی یەکێتی رێگرییان لە تیمی نەوەی نوێش گرتووە ئاو بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بکەن".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمێکی نەوەی نوێ لە چەمچەماڵ سەرقاڵی دابەشکردنی ئاو بوون بەسەر هاوڵاتیاندا و هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی رێگری لێ کردن.

هاوکات، هێزە ئەمنییەکەی یەکێتی دەستی بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەوانی تیمی ئێن ئاڕ تیشدا گرتووە.

ئێن ئارتی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، دوێنی چوارشەممە، تیمی نەوەی نوێ لە کاتی سەرقاڵبوونیان بە دابەشکردنی ئاو لە گوندی دەربەندۆک لە سنووری خەلیفان لەلایەن هێزێکی ئەمنی پارتییەوە دەستگیر کران و دەست بەسەر تانکەرە ئاوەکانیشدا گیرا".



PM:09:11:04/07/2024