لە کەرکوک ناوه‌ندێكی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ یەک ناوەندی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێتەوە". 

عەلی بەیاتی بەرپرسی ڕاگەیاندنی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئەمڕۆ هەینی ٥ی تەموزی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی (شەفەق نیوزی) ڕاگەیاندووە" کۆمسیۆن لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە لە کەرکوک، یەک ناوەندی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکوک دەکاتەوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ناوەندەش بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە مافی دەنگدانیان دەبێت لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا. 

چوارشەممەی ڕابردوو، دەستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی بیستی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو وادەی

دوای چەندین دواخستن بەهۆی ناکۆکی سیاسییەوە کە دوایینیان ڕاگەیاندنی بایکۆت لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بوو لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا کە بڕیار بوو لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. 



AM:11:08:05/07/2024