داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە ١٧ ملیار دینار بووە

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین بڵاودەکاتەوە، زیاتر له‌ ١٧ ملیار و ٨٠ ملیۆن دینار بوه‌ و ٧٩ %شی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی هەفتەیەکی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینی بڵاوکردەوە، له‌ڕرۆژی ٢٩ی  حوزه‌یرانی ٢٠٢٤ تاوه‌كو ٥ی ته‌مموز بڵاوکردەوە، کە بڕی ١٧ ملیار و ٨٠ملیۆن و ٨١٤ هه‌زار و ٣٨٣ دینار بووه‌، به‌جۆرێك كه‌ ١٣ ملیار و ٤٥٩ ملیۆن و ٧٧٥ هه‌زار و ٣٠٤ دیناری نه‌ختینه‌یه‌ و ٧٩% كۆی داهاتی هه‌فته‌كه‌ پێكده‌هێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە زیاتر له‌ سێ ملیار و ٦٢١ملیۆن دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه‌.


PM:01:41:05/07/2024