لە مانگێکدا زیاتر لە ٢٨٠٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکانی دڵ و سووتانیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" لە مانگێكدا ١٢٧ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانکاری ئیمێرجنسی ئەنجامدراوە، و زیاتر لە ١٣٦٦ نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان کردووە".

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لە شاری سلێمانی هەزار و ٤٨٣ كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە ٢٣٥ كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و ٨١٩ كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و ٤٢٩ كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ١٢٧ نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە، هەروەها ١٣٢ كەس داخڵ كراون و ٢٤ كەسیان لەبەشی سووتاوی و ١٠٨ نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.

لە راگەیێندراوێکی دیکەدا تەندروستیی سلێمانی دەڵێت" لە مانگی حوزەیراندا ١٣٦٦ کەس سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان لە شارەکە کردووە، لەو ژمارەیە ٥٥٩ نەخۆش بۆ چارەسەر هێڵدراونەتەوە و خەوێندراون".
 
لەو ژمارە نەخۆشەی سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان کردووە، ٣٨٦ کەسیان بووژانەوەی دڵیان بۆ کراوە، ٢٣ نەشتەرگەری دڵ، ٢٩٨قەستەرە و ١٥٠ دانانی باڵۆن ئەنجام دراون.



PM:05:14:05/07/2024