عەتا سەراوی لە ژێر لێکۆڵینەوە لە زیندان دەمێنێتەوە

لە دوێنێەوە عەتا سەراوی ئەندامێکی سەرکردایەتی پێشووی یەکێتی لە ئاسایش لە زیندانە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

سەرچاوەیەکی ئاگاداری بە  ماڵپەڕی( سپی) راگەیاند" عەتا سەراوی لە زیندان دەهێڵدرێتەوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت لەسەر تەقاندنەوە و سوتاندنی ئۆتۆمبێڵەکەی لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی".

لە کاتی تەقینەوەکەدا هێزەکانی ئاسایش ژمارەیەک لە پاسەوانەکانیان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکرد، بە پێی زانیارییەکانی ( سپی) هێزەکانی ئاسایش لەبەر رۆشنایی ئەو لێکۆڵینەوانەدا دوێنێ عەتا سەراویان لەکاتی گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستگیرکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان عەتا سەراوی بەپێی مادەی ٢ی تیرۆر و مادەی ٤٥٦ ی یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

نیوەڕۆی ڕۆژی ١٩ی نیسانی ئەمساڵ لە سەرچناری شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی عەتا سەراوی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان گڕیگرت، بێجگە لە سووتانی دوو ئۆتۆمبێلی دیکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. 




AM:11:18:06/07/2024