لەسەر یاری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە هەولێر گەنجێک کوژرا

شەوی رابردوو لە کاتی سەیرکردنی یاریەکانی جامی نەتەوەیی ئەوروپا لە هەولێر گەنجێک کوژرا.

دوای ئەوەی ئەمشەو دوو یاری بەڕێوەچوو، هەوادارانی كورد بەپەرۆشەوە سەیری یارییەكەیان دەكرد، لە گەڕەکی تەیراوی شاری هەولێر، بەهۆی دەمەقاڵێ لەكاتی تەماشاکردنی یاری تۆپی پێدا، گەنجێک  کوژرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو گەنجە بناوی هیشام، تەمەن ١٩ ساڵە، لە لایەن چەند کەسێکەوە کوژرا.




PM:12:14:06/07/2024