٣٣ پارت و لایەنی سیاسی داوایەك لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن

٣٣ پارت و ڕێکخراوی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان توركیا و سوریا هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند و دەڵێن" پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات قەیرانەکانی سوریا قوڵتردەکاتەوە". 

٣٣ پارت و لایەنی سیاسی لە خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە هەوڵدانەکانی نزیکبوونەوەی حکومەتی دیمەشق و دەوڵەتی تورکیا و خۆپیشاندانەکان لە ناوچەکان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەڵێن" دوای دەستپێکردنی سەرهەڵدانەکانی گەلی سوریا لە (٢٠١١)دا، چەندین دەوڵەتی بەرژەوەندیخواز سەرهەڵدانەکانیان گۆڕی بۆ شەڕێکی ڕەگەز پەرستانە و ناوخۆی، دواتر دەوڵەتی توکیا هێڵی سوری خۆی ئاشكراکرد، بەڵام دوای تێکچوونی گرووپە تیرۆرستیە چەکدارەکان لە بەرامبەر هاوپەیمانێتی ڕژێمی سوریا، ئەردۆغان ڕووی خۆی گۆڕی بۆ دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی دیمشقدا، بۆ ئەوەی ئەو ئامانجانەی هێشتا بە دەستی نەهێناون لەم ڕێگەیەوە پێکیبهێنێت". 

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا و هاوبەشەکانی لە دژی بەرژوەندییەکانی گەلی سوریا  شەرمەزار دەکەین، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە قەیرانی سوریا بە بڕیاری (٢٢٥٤) یاسای یەکسانی و دادپەروەری چارەسەر بکەن". 

هەروەها لایەنەکان ڕایانگەیاند کە" لێکنزیکبوونەوەکانی سوریا و تورکیا دۆخی سوریا باشتر ناکات، به پێچەوانەوه پاساوێکە بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا و دواجار گەلی سوریا دەبنە قوربانی". 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە لایەنە سیاسییە دیموکراتیکەکان دەکەن کە یەکگرتووانە فشار بخەنە سەر حکومەتی دیمەشق بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ.

ناوی پارت و لایەنە سیاسیەکان: 

١- پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)

٢- پارتی خدر دیموکراتیک

٣- پارتی ئاشتی دیموکراتیکی کوردستان

٤- یەکێتی لیبراڵی کوردستان

٥- پارتی سۆسیال کوردستان

٦- پارتی دیموکراتی کوردستان - سوریا

٧- پارتی دیموکراتی کوردی سوریا

٨- پارتی چەپی کوردی سوریا

٩- پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردی سوریا

١٠- پارتی پاشڤەڕۆی سوریا

١١- پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان

١٢- بزووتنەوەی نوێبوونەوەی کوردستان

١٣- یەکێتی کارمەندانی کوردستان

١٤- ئەنجومەنی نیشتمانی عەرەبی

١٥- پارتی مۆدێرنیزم و دیموکراسی سوریا

١٦- پارتی وفاقی دیموکراتیکی کوردی سوریا

١٧- بزووتنەوەی چاکسازی - سوریا

١٨- پارتی ئاشووری دیموکراتیک

١٩- پارتی برایەتی کوردستان

٢٠- پارتی ڕۆژی دیموکراتیکی کوردی سوریا

٢١- بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم)

٢٢- کۆنگرەی ستار

٢٣- پارتی موحافزین

٢٤- پارتی تێکۆشینی دێموکرات

٢٥- ئایندەی کەنیسەی کوردستان

٢٦- پارتی دیموکراتیکی کوردستان - ڕۆژئاوای کوردستان

٢٧- دەستەی کوردیناسیۆنی نیشتمانی - بزووتنەوەی گۆڕانی دیموکراتیک

٢٨- پارتی یەکێتی سوریانی

٢٩- پارتی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان

٣٠- پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا (پارتی)

٣١- پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سوریا (یەکێتی)

٣٢- کەنیسەی چەپی شۆڕشگێڕی سوریا

٣٣- پارتی سورایا


PM:01:38:06/07/2024