دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران کرد و رایده‌گه‌یه‌نێت" چاوه‌ڕێی هاریكاری و كاری پێكه‌وه‌ییه‌ین له بواره جیاوازه‌كان و گه‌شه‌پێدانی هه‌ماهه‌نگییه‌كان".
بافڵ تاڵه‌بانی سەرۆکی یەکێتی، له په‌یامێكدا ڕایگەیاندووە" به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاڕاسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، له‌م ده‌رفه‌ته‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و برایه‌تی له مێژینه‌ی نێوان گه‌لی كورد و كۆماری ئیسلامی ئێران له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و به‌ها باڵاكانی نێوانیان دوپاتده‌كەنەوە.
تاڵەبانی جەختیشدەکاتەوە کە، حزبەکەی به‌پ ه‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی هاریكاری و كاری پێكه‌وه‌ییه له بواره جیاوازه‌كان و گه‌شه‌پێدانی هه‌ماهه‌نگییه‌كان.
دەشڵێت" دڵنیاین كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ركردایه‌تی ئێوه رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له پێناو پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆست".