رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێرا دەکرێت



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت" رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێرا دەکرێن".
 
ئەمرۆ ٧ ی تەموز لە راگەیەندراوێکدا شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ئیفرازی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا ئەنجامدرا، کە لە دوو تەوەر پێکهاتبوو".

١- لە بارەی بڕیارەکانەوە هاتووە. خێراکردنی پڕۆسەی ئیفرازکردنی زەویەکان بە مەبەستی ئامادەکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

٢- تەواوکردنی لیستی ناوی فەرمانبەرانی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران .



AM:12:34:07/07/2024