"وردبینیکردنی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ١٠ ڕۆژی دیکەی پێویستە"

سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ بەدواداچوونی وردبینی لیستی هێزە ئەمنییەکان لە ڕێی پەرلەمانتارێکی کوردەوە ڕایدەگەیەنێت" کە وردبینیکردنی لیستەکە ١٠ ڕۆژی دیکەی پێویستە".

ئەمڕۆ یەکشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" پەیوەندی بە عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ بەدواداچوونی وردبینی لیستی هێزە ئەمنییەکانەوە کردووە، و عەمار سوبحی پێی ڕاگەیاندووە کە لەئەنجامی وردبینی لیستەکان داوای زانیاریمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر لیستی هێزە ئەمنییەکان".

ئەوەشی خستەڕوو" کە عەمار سوبحییەوە وتویەتی حکومەتی هەرێم درەنگ رەزامەند بووە بەپێدانی زانیاری لەسەر لیستەکان بۆ ئەمەش شاندێکی چاودێری دارایی دێتەوە هەرێم و پێویستیان بە ١٠ ڕۆژی دیکەیە بۆ تەواوکردنی ڕاپۆرتی وردبینی".

ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی سێ مانگە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە.



PM:01:39:07/07/2024