نرخی مریشک بەرزبووەوە

بە وتەی بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی جوجەڵە لە کێڵگە پەلەوەرییەکان، نرخی مریشک بەرز بووەوەتەوە و هەر کیلۆیەک گۆشتی مریشک گەیشتووەتە نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ دینار.

لەم بارەیەوە فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان بە دەڵێت " بەهۆی تێچووی زۆری بەخێوکردنی جوجەڵە لەوەرزی هاوین نرخی جوجەڵە  بەرز دەبێتەوە و لە بەرامبەریشدا مریشک گران دەبێت".

هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە ١٤٦ هەزار تۆن گۆشتی مریشک هەیە. بەرهەمی ناوخۆیی گۆشتی مریشک زیاتر لە ٢٥٠ هەزار تۆنە کە بەشێکی زۆری هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.



PM:03:14:07/07/2024