بەشێکی تری پارەی گەنمی جوتیاران گەیشت

بەشێکی تری پارەی گەنمی جوتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت

سایلۆی سلێمانی بڵاوی كردەوە، سبەی بەشێكی پارەی گەنمی جووتیاران کە٦٠  ملیار دینارە بەسەر جوتیاراندا دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو جووتییارانەی، كە گەنمیان رادەستی سایلۆ كردووە، تا پسوولەی ژمارە ٢٨٩ سبەی دووشەممە ٨ی تەمموزی ٢٠٢٤ چەكی پارەكانیان دابەش دەكرێت.

جەختیش كراوەتەوە، كە دەبێت جووتیاران بۆ وەرگرتنی چەك و پارە سەردانی بەشی ژمێریاریی بەرێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی بكەن.

وێرای ئەوەی ئەمڕۆ پشووی فەرمی بوو، چەکی پارەی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر دابەش كرا و لە بانکی بەحرکە پارەكە خەرج كرا.


PM:04:44:07/07/2024