کچێکی گەنجی خەڵکی سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری بانە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە" شەوی ڕابردوو دلۆڤان شەریفی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاوڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵام دانەوە لەم بارەیەوە خۆیان بە دوور دەگرن.
تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتن و چارەنوسی ئەو هاوڵاتییە نەزانراوە.