به‌رگری شارستانی سۆران رایدەگەیەنێت" ئه‌و منداڵه‌ی له باوه‌شی باوكی كه‌وته ناو ئاوی هاوینه هه‌واری بێخاڵەوە، به‌هۆی بچوكی منداڵه‌كه و سه‌ختی شوێنه‌كه نه‌دۆزرایه‌وه".
بەڕێوەبەرایەتی به‌رگری شارستانی سۆران، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" کاتژمێر (٢:٠٠)ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ئاگاداركراینه‌وه به بوونی حاڵه‌تێكی خنكان له هاوینه هه‌واری بێخاڵ له قه‌زای رواندز، ده‌سبه‌جێ تیمه‌كانمان به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ری ئێشكگری گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ركه‌وت منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان به ناوی (دارین گه‌یلان محه‌مه‌د) له باوه‌شی باوكی كه‌وتۆته ناو ئاوه‌وه و خنكاوه.
باسی لەوەشکردووە، خانه‌واده‌كه‌ی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ٩٤ی باداوانی شاری هه‌ولێرن و به مه‌به‌ستی گه‌شت ڕوویان له ناوچه‌كه كردوه.
ئەوەشی خستەڕوو، شه‌ش تیمی به‌رگری شارستانی گه‌ڕانێكی وردیان كرد، به‌ڵام به‌هۆی بچووكی منداڵه‌كه و سه‌ختی شوێنه‌كه تا ئێستا نه‌توانراوه ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه، هه‌ر بۆیه ڕۆژی دووشه‌ممه تیمه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له گه‌ڕان.
بەپێی ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران، لە ماوەی ئه‌مساڵدا تا ئێستا حه‌وت كه‌س له سنوری قەزای سۆران خنكاون.