لە خورماتوو کوڕ و باوکێک کوژران

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی تەموزی ٢٠٢٤ لە سنووری قەزای خورماتوو کوڕ و باوکێک کە ماسیگر بوون لە لایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای خوورماتوو، ڕایگەیاند" ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە سنووری دەریاچەی زەرگە دوو هاوڵاتیان بە دەستڕێژی گوللـە کوشتووە". 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، قوربانییەکان کوڕ و باوكێک بوون کە هەردووکیان بە مەبەستی ڕاوەماسی ڕوویان کردووەتە دەریاچەی زەرگە و بە ڕەگەز عەرەب بوون. 


PM:07:13:08/07/2024