زانیاری نوێ لەبارەی لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم ڕاگەیەندرا

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ لیژنەی وردبینی لە مووچەی هێزە ئەمنییەکان لە بەغدادەوە سەردانی هەرێم بکات". 

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکیدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ لیژنەیەکی وردبینی بەغداد سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دەکەن". 

وتیشی" لەم یەک دوو ڕۆژەدا کێشەی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەسەر دەبێت". 

شۆڕش ئیسماعیل ڕاشیگەیاند" شەرمە لە ناو پێشمەرگەدا حزبایەتی بكرێتە پێوەر، ئێمە دەبێت بەرەو ئەكادیمیبوون هەنگاو بنێین". 

لەبارەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم، وەزیری پێشمەرگە دەڵێت" هیوادارین ئەو شەڕ و پەلامارانەی لە ناوچە سنوورییەکاندا هەن نەبنە هۆی ئەوەی خەڵکی مەدەنی زۆر تیابچێت و بەزوویی کۆتایی بێت". 


AM:11:58:09/07/2024