زیاتر لە سێ هەزار زیندانی لە چاکسازییەکانی هەرێم ئازادکراون

بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" دوای کۆتایی هاتنی سزاکەیان لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە سێ هەزار زیندانی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئازادکراون". 

ئیحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" کۆی گشتی ئەو زیندانییانەی لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیندانی بوون ٤ هەزار و ٣١١ زیندانین". 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی ئەوانەی لە هەمان ماوەدا ئازاد کراون ٣ هەزار و ٩٣٤ زیندانی بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە خوێندن لە چاکسازییەکان وەردەگرن لە سەرجەم ئاستەکانی خوێندن، لە قۆناغی سەرەتایی و ناوەندییەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە خوێندنی زانکۆ، گەیشتووەتە ٤٧٤ خوێندکاری نێر و مێ. 

ئیحسان عەبدولڕەحمان دەشڵێت" لە ئێستادا ٤٠ منداڵ لە چاكسازیەكانی هەرێم هەن و لە ژماره‌یه‌ش ٣٠ منداڵیان لە هەولێرن".



PM:02:39:09/07/2024