ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی بۆ مانگی (حوزەیران) بڵاوکردەوە، بێجگە لە هێزە ئەمنییەکان لە ماوەی دوو ڕۆژدا دابەشدەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە و وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، سبەینێ چوارشەممە ١٠ی تەموز تا ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی تەموزی ٢٠٢٤ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (شەشی) ئەو وەزارەت و دەستانەی کە لە خشتەی هاوپێچدا هاتووە.
دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لیستەکەدا وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمان نییە، لەبەرئەوەی تەمویلەکەیان لە بەغداوە نەهاتووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروستبووە.
هەروەها لیستی دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتانەی لە لیستەکەدا هاتووە بەمشێوەیە: