سۆران عومەر: ٢ هەزارو ٤٦٠ ناو لە لیستی وەزارەتی کارەبا زیادەیە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆکاری نەناردنی مووچەی وەزارەتی کارەبا ئاشکرا دەکات و دەڵێت" ٢ هەزارو ٤٦٠ ناو لە لیستی وەزارەتی کارەبا زیادەیە".

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق  لەبارەی کێشەی نەهاتنی موچەی وەزارەتی کارەبا،و پۆلیسی کارەباوە دەڵێت" 
٢ هەزارو ٤٦٠ ناو لە لیستی وەزارەتی کارەبا زیادەیە لەنێوان دائیرەی موازەنەو دائیرەی محاسەبە، بۆ موچە دەکاتە ٢ ملیارو ٨٦٦ ملیۆن دینار زیادەی جیاوازی موچە".

ئاشکراشی دەکات" هۆکارەکەشی پۆلیسی کارەبایە کەلەسەر وەزارەتی ناوخۆن و ناویشیان لەسەر وەزارەتی کارەبا هەیە".

سۆران عومەر جەختیشی لەوە کردەوە کە لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٣ ەوە داواکراوە ئەم کێشە چارەسەر بکرێت.

لە لایەکیترەوە وتەبێژی کارەبا رایگەیاندووە"هیچ گرفتێک لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەکەماندا نییە ".

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی شەشی بڵاوکردەوە، بەڵام ناوی هەندێک شوێن لەوانە وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمان و هێزە ئەمنییەکانی تێدا نەبوو.


PM:10:07:09/07/2024