"بڕیاری خەرجکردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم درا"

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم درا". 

پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" دوای پەیوەندی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا".

دوێنێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران دەستیپێکرد، بەڵام تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان مووچەی مانگەکانی (پێنج و شەش)یان وەرنەگرتووە.



PM:03:29:11/07/2024