ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبووەوە کە بارودۆخى ئهمنی عێراق بە گشتی و پرسی شنگال تاوتوێ کران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتماني عێراق کرد کە هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخى ئهمني عێراق بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مهترسى و ههڕهشهكانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان کردەوە، هەروەها هەردوولا لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە هاوڕابوون.