حكومەتی هەرێم پشوویەكی هەڵوەشاندەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی ڕۆژی یەك شەممە ١٤ی تەمموزی هەڵوەشاندەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاویكردۆتەوە و رایگەیاند" ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو، ١٤ ی تەمموزی ٢٠٢٤، پشووی فەرمی نییە و دەوام لە دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت".

هەڵوەشاندنەوەی ئەو پشووە لەكاتێكدایە، كە ساڵانی ڕابردوو ئەو ڕۆژە پشوو بووە لە خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، كە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، كە ڕۆژی ١٤ی تەمموز نابێتە پشوو، چونكە لە یاسای پشووە فەرمییەكاندا ئەو ڕۆژە نەكراوە بە پشوو.



PM:07:10:11/07/2024