داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی زیاتر لە ١٦ ملیارە

بە پێی ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی  زیاتر لە ١٦ ملیار و ٥٢٨ ملیۆن دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی هەفتەی ڕابردووی راگەیاندووە کە بڕی ١٦ ملیار و ٥٢٨ ملیۆن و ٣٨ هەزار و ٢٣٩ دینار بووە.

ڕوونیشیکردووەتەوە كە ٧٨%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و ٥%ـیشی بەشێوەی چەک و مەقاسەش ١٨% بووە.


AM:11:57:12/07/2024