هەفتەی داهاتوو بەغدا دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت

چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەغدا دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بنێرێت.

ئەمڕۆ هەینی چرۆ حەمە شەریف ئەندامی فراکسیۆنی یەکەێتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە" هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە و دووشەممە عێراق بڕیارە پارەی  دوو مووچەی مانگەکانی ئازار و حوزەیرانی هێزەکانی ئەمنی بۆ هەرێم بنێرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد بە گەیشتنی پارەکە دەست بە دابەشکردنی هەردووک مووچەکە دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مووچەخۆرانی هەرێم جیا لە هێزە ئەمنییەکانی مووچەی مانگی شەشیان تازە وەرگرتووە و تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی ٧ رەوانەی بەغدا نەکراوە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا رەوانە بکرێت و هێزە ئەمنییەکانیش ماوەی سێ مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە.



PM:12:35:12/07/2024