کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژى ئەم وەرزەیە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داتای به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای بڵاوكرده‌وه‌ و دەشڵێت" ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی ئەم وەرزەیە". 

کەمێک پێش ئێستا کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژى ئەم وەرزەیە لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم تاکو ئێستا، بەڵام لە سبەینێ شەممەوە پلەکانى گەرما (١ - ٢) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە. 

هەروەها کەشناسی هەرێم لە داتایەکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ قەزای خانەقین تۆمارکراوە کە (٥٠) پلەی سیلیزی بووە، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە (٣٤) پلە بووە.

داتای بەرزترین پلەی گەرمای هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:


PM:04:18:12/07/2024