ئەمشەو ١٢ ی تەموز لە سەر پارککردنی ئۆتۆمبیل کەسێک کوژراو دوانی تریش بریندار بوون.
بەپێی زانیاریەکانی " سپی " شەڕەکە لە گەڕەکی مامزاوای هەولێر بووە لە نێوان خێزانێکی شەبەک و خێزانێکی سوریدا.
لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبیل دەمەقاڵێ دروستبووەو خێزانە سوریەکە ژمارەیەک لە کەسوکاریان بانگ دەکەن و بە چەقۆ هێرشدەکەنە سەر خێزانە شەبەکەکەو کەسێک دەکوژن و دوانی تریش بریندار دەکەن.