ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان رایگه‌یاند " دوو فرۆکه که له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه دروان به ئێزیدیه‌کان بۆ کاروباری شه‌نگال، پارتی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون"، هاوکات ئه‌نجومه‌ن ده‌ڵێن" ئه‌گه‌ر مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌هه‌ڵوێسته‌کانیدا هه‌ڵه‌ی کرد لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین".
رۆژی 25 تشرینی یه‌که‌م ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له شاری سلێمانی به میوانداری ژمارەیەک لە نوێنەرو کەسایەتی ئێزدی‌و سازکرد که تایبه‌ت بوو بە بارودۆخی سنوری موسڵ‌و دەڤەری شەنگال‌و کوبانێ، ئه‌نجومه‌نه‌که به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رکردووه که تیایدا هاتووه"ئەنجومەنی ناوەندی لەرێی سەرچاوەکانی تایبەت بە خۆیەوە ماوەیەکی زۆرە ئاگاداری ئەو دوو هەلیکۆپتەرەیە کە لە لایەن عیراقەوە تەرخانکراون بۆ گواستنەوەی کەلوپەل‌و کەرەستەو پێداویستییەکانی سەربازی بۆ چیای شەنگال، بەڵام لە گەڵ ناردن‌و گەیشتنی ئەو هاوکاریو پێداویستیانە راستەوخۆ لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێ‌و بە ناوی حزبی‌و بەپێی فۆڕمێکی دیاریکراوەوە دابەشی لایەنگرانی حزبی دەکرێن، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو هاوکارییانە لە بنەڕەتەوە بەناوی جەماوەرگەلی ئاوارەو پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی ئەوێ بەڕێ دەکرێن".
هه‌روه‌ها له بڕگه‌یه‌کی تری به‌یانه‌که‌دا هاتووه" ئەنجومەنی ناوەندی بەمافی خۆی دەزانێ لەمەودوا، بە وردی هەڵسەنگاندن لەسەر هەڵوێستەکانی مەکتەبی سیاسی‌و ئەنجومەنی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) بکات‌و لە کاتی پێویست‌و بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی لە پەیڕەو پێی دراوە لێپێچینەوەی خۆی بکات، داواش دەکات هەرچی زووە ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرە بکرێ‌و لیژنەکانیش دوایین راپۆرتی خۆیان بدەنە لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە بۆ ئەوەی رێکارو میکانیزمەکانی بەستنی کۆنگرە بگیرێنە بەر".
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌و به‌یانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له کاتێکدا که له‌ناوه‌راستی ئه‌م مانگه‌دا نێچیرڤان بارزانی و وه‌فدێکی هاورێی به‌مه‌به‌ستی ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیان کرد‌و دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌که هه‌ردوولا رایانگه‌یاند که په‌یوه‌ندییه‌کانیان ئاسایی بۆته‌وه‌و پابه‌ندن بهرێێکهوتنامهی ستراتیژیه‌وه.