بەرەی گەل کە لاهور جهنگی سەرۆکایەتی دەکات لەبارەی دروستکردنی هاوپەیمانیەتیەک، بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەوڵمانداوە بەرەیەکی فراوان دروستبکەین، بەڵام وەڵامی لایەنەکان ئەرێنی نەبوون".
بەرەی گەل، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە" لە رابردوودا دەستپێشخەرییمان هەبووە و هەوڵمانداوە بەرەیەکی فراوان دروستبکەین، بەڵام وەڵامی لایەنەکان ئەرێنی نەبوون، لە ئێستادا لەگەڵ هیچ هێز و لایەنێک لە گفتوگۆدانین بۆ ئەو مەبەستە".
ئاماژهی بهوهشكردووه، نە ئێستا و نە دوای هەڵبژاردن دەرگای هاوپەیمانیەتی و دروستکردنی بەرەیەکی فراوان لەگەڵ هیچ هێز و لایەن و کەسێکدا داناخەن کە خێر و خۆشی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستانی بوێت.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووە" وەک هێزێکی جەماوەری خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکردووە و بە پشتیوانی دەنگی ئەو دەنگدەرە بوێر و دلێرانەی کە خواستێکی گەورەی گۆڕانکارییان هەیە و زۆرینەی دەنگدەران پێکدەهێنن لە کوردستان، دەیەوێت گۆڕانکاری ریشەی لە حکومڕانی ئەنجام بدات و خەڵکی کوردستان لەم نائومێدی و دۆخە ناهەموارە رزگار بکات".