ئەمڕۆ شەممە ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٤ کرێکار لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەپێى زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کرێکارێک لە کاتى کاکردن لە یەکێک لە پڕۆژەکانى نیشتەجێوون کە دەكەوێتە نزیك دیوانی پارێزگای سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانی لە دەستدا.
لە ئێستادا تەرمی ئەو کرێکارە بەڕێکراوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی شاری سلێمانی.
بەپێی ئامارێکی سەندیکاى کرێکارانی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١١ کرێکار لە کاتی کارکردندا، لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.