سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ کرێکارێک لە نهۆمی ٤٠ی باڵەخانەیەکی سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە".
عوسمان زیندانی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند" ئەو کرێکارەی ئەمڕۆ لە باڵەخانەیەک گیانی لەدەستداوە لە نهۆمی ٤٠ی باڵەخانەکەوە کەوتووەتە خوارەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، کرێکارەکە ناوی (گۆران ئەکرەم خواڕەیم)ە ساڵی (١٩٨٧) لە دایکبووە و خەڵکی ناوچەی شارباژێڕە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، ئەمڕۆ لە کاتی کارکردندا لە پرۆژەی (پارك ٧٧) كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.