لە دهۆک ٣٥ کیلۆگرام ماددەى هۆشبەر دەستى بەسەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانى هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بڕی ٣٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا". 

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانى هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە" دوێنێ هەینی تیمەکانمان توانییان تۆمەتبارێک کە کاری گواستنەوە و بازرگانی ماددەی هۆشبەرى دەکرد دەستگیربکەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چالاکییەکەدا بڕی ٣٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ  لە شاری دهۆک دەستی بەسەردا گیراوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت.



PM:05:05:13/07/2024