" لیستی مانگی ٧ ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئامادەیە"

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند " لیستی مووچەی مانگی ٧ ـی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەیە، بەڵام هێشتا نەنێردراوە بۆ بەغداد".

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیایەکی نزیک یەکێتی راگەیاندووە" سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی پێشتری ئەنجوومەنی وەزیراندا ١٠ـی ٧ی دیاریكرد بۆ ئەوەی كە دەبێت هەموو وەزارەتەكان بەرلە وادەی دیاریكراوی خۆیان لیستی مووچە ئامادە بكەن، بەرلەوەی داوایان لێبكرێت".

هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە" ئێستا لیستی مووچەی مانگی ٧ـی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەیە، بەڵام هێشتا نەنێردراوە."
لەبارەی كاتی ناردنی لیستەكە بۆ بەغداد پێشەوا هەورامی وتوویەتی" هەركاتێك وادەی دابەشكردنی مووچە نزیكبوویەوە و داوای لیستی مووچەی فەرمانبەران كرا، ئەو كاتە دەنێردرێت."

مانگەکانی تر هەمیشە ئامادەکردنی لیستی مووچە لە هەرێمەوە بۆ بەغدا دواکەوتووەو، هەروەها کێشە هەبووە لەلیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و هەربۆیە وا سێ مانگە مووچەی ئەو توێژە فراوانە دواکەوتووە.



PM:10:07:13/07/2024