بەهۆی بێ ئاوییەوە بەمشەوە لە هەولێر خۆپیشاندانە


بەهۆی بێ ئاویەوە لە گەرەکی کارێزان لە هەولێر بەمشەوی شەممەیە خۆپیشاندانە.

بەپێی زانیارییەکانی "  سپی " لە گەڕەکی کارێزان لە هەولێر خۆپیشاندەران رێگا گیراوە و ئاگرکرایەوە، هۆکەشی بەهۆی گرفتی كەم ئاوییەوە بووەو داوادەكەن گرفتەكەیان بۆ چارەسەربكرێت.

خۆپیشاندان بەهۆی کەمئاویەوە وەک دیاردەیەکی رۆژانەی هەندێک ناوچەی هەولێری لێهاتووەو، ماوەی نزیكەی سێ مانگە دانیشتووانی چەند گەڕەكێكی هەولێر بەدەست گرفتی كەمئاوییەوە دەناڵێنن و داوادەكەن گرفتەكەیان بۆ چارەسەربكرێت.




PM:11:59:13/07/2024