پلەکامی گەرما نزم دەبنەوە لەگەڵ درووستبونی تۆزوخۆڵ

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لەگەڵ درووستبونی تۆزوخۆڵ .

بەگوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا م و پلەکانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (١ -٣ ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە سبەی دوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، و  لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ  لەناوچەکانی باشووری هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێت، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤١ 

سلێمانی : ٣٩ 

دهۆک : ٤٠ 

کەرکوک : ٤٢

هەڵەبجە : ٤١

زاخۆ : ٤٢ 

سۆران : ٤٠

حاجی ئۆمەران : ٣٠

گەرمیان : ٤٤



AM:10:31:14/07/2024