وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکارانی بۆ ئەمساڵ بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕاگەیاند کە پرۆسەکە لە سبەینێ دووشەممەوە تا ٣١ی ٨ی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" به مهبهستی بهرچاوڕونی بۆ ئهو خوێندكارانهی دهیانهوێت پرۆسهی گواستنهوه و دابهزاندن ئهنجامبدهن، لە ڕێگەی لینکێکەوە دەتوانن دهست بكهن به پرۆسهكه بۆ ئهوهی ڕوبهڕوی ههڵه نهبنهوه".
خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر خوێندکار و قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت، وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لە ڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
تێبینییەکان:
١/ قوتابى و خوێندکار لە ناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لە ڕێگەى کورتەنامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتىی زانکۆکان بکات، بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک.
٢/ ئەگەر قوتابی (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو، یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چوونە ناو سیستمى گواستنەوە و دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.
٣/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.
٤/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە، خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.